حەماس: دەبێت ئیدانە نێودەوڵەتییەکان بگۆڕدرێن بۆ هەنگاوی ڕێگریکردن

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس، جەختی لەوە کردەوە کە شەرمەزارکردن و کاردانەوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە دەبێت بگۆڕدرێن بۆ هەنگاوی کۆنکرێتی و ڕاگرتن.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن حەماسەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئیدانەکردنی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لەلایەن وەزیرانی دەرەوەی ئایسلەندا، ئێرلەندا، لۆکسمبۆرگ، نۆروێژ، سلۆڤینیا و ئیسپانیاوە بەشدارییەکی بەرچاوی لە پەرەسەندنی کاردانەوەی نێودەوڵەتیدا کردووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو ئیدانەکردنانە نابێت تەنها بە زارەکی بمێننەوە و پێویستە بە "هەنگاو و سزای ڕاستەقینە" پشتیوانی بکرێن.
حەماس داوای لە دەوڵەتانی عەرەبی و جیهانی کرد کە کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێوشوێنی کۆنکرێتی وەربگێڕن و خوازیاری ئەوە بوون کە هەنگاوی کاریگەر بۆ ڕاگرتنی جینۆساید، برسێتی و پێشێلکارییەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان کە لە لایەن رژێمی سەهیۆنییەوە ئەنجام دەدرێن، بگیرێتەبەر.
ئەو وەزیرانەی پێشتر ئاماژەیان پێکرا، پێشتر وێڕای ئیدانەکردنی هەمەلایەنەی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە غەززە و فراوانکردنی نیشتەجێبوون لە کەرتی ڕۆژئاوا، خوازیاری جێبەجێکردنی گەمارۆکانیان لەدژی رژێمی سەهیۆنی بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ناوچەکانی چۆڵکراو لە گوندەواری قونەیترەی سوریا بۆردومان کرد و دواتر چونەتە ناو گوندەکە و لە ناو خانوو گەڕانیان ئەنجام دا. حکومەتی سوریا ئیدانەی هێرشەکەی کرد وەک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٦٧ کەس کە ١٠یان منداڵن.
دکتۆر محەمەد ئەبو سەلمییە، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی و مرۆیی لە غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و داوای دەستوەردانی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.